| |
|
كوردستانی |
ریكخراوه‌كانی سنوری گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
|
بیلال سه‌عید. گه‌رمیان
له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆماڵپه‌ڕی داهێنان نێردراوه، ناوه‌نده‌ی كاری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی سنوری گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن به‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ماوه‌ی پێشوودا له‌سه‌ر یاسای پارێزگاكان په‌سه‌ندی كرد... سه‌ردار مه‌لا ساڵح، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ریكخراوه‌كانی سنوری گه‌رمیان له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی گه‌رمیان كه له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به لێپرسراوێتیه‌وه هه‌ربڕیارێكی له‌و چه‌شنه مه‌حكومی ده‌كه‌ین، ئه‌و یاسایه قابیلی قبوڵ نییه، بڕیارمانداوه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا گه‌وره‌ترین خوَپیشاندان له‌سه‌ر ئاستی گه‌رمیان ڕیكبخه‌ین." ده‌قی به‌یاننامه‌كه: به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی گه‌رمیان دژی ماده‌ی (24) ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و سپاردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك به لیوایه‌كی عه‌ره‌ب به‌ڕێز: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وال به‌ڕێز:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێز: سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌ڕێز: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستان ڕای گشتی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاشكرایه مێژووی كورد پڕه له چه‌وساندنه‌وه و سته‌م لێ‌كردن به‌ده‌ست حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه , وه ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و ته‌وای گه‌لانی عێراقی له زوڵم وده‌ست درێژی ڕزگار كرد پرۆسه‌ی ئازادی عێراق بوو كه له میانه‌یدا حكومه‌تی دیموكراسی هاته كایه‌وه , كه‌چی ئێستا له ژێر په‌رده‌ی ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌دا ده‌سه‌لاَتی عێراق ئه‌یه‌وێ بۆ جارێكی تر و به مۆدێلێكی تر پرۆسه‌ی ته‌عریب كردنی كوردستان پیاده بكات به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوك ئه‌مه‌ش له ماده‌ی (24)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك له كورد و سپاردنی به لیوایه‌كی عه‌رب , ئێمه له ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی گه‌رمیان كه له (11) ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری پێكهاتووین و نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی گه‌رمیان ده‌كه‌ین له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به لێپرسراوێتیه‌وه هه‌ربڕیارێكی له‌و چه‌شنه كه زیانی هه‌بێت بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به كوده‌تای ده‌ستووریی ده‌زانین و سه‌ركۆنه و مه‌حكومی ده‌كه‌ین چونكه ئه‌و یاسایه قابیلی قبوڵ نیه‌و ده‌بێت به‌زووترین كات هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و داواله ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین كه به‌گیانی هاو ژیانی و برایه‌تی و دوور له ڕۆحی ڕه‌گه‌زپه‌رستی شۆڤێنی بیربكه‌نه‌وه و هه‌وڵ نه‌ده‌ن بارودۆخی پارێزگای كه‌ركوك بگه‌ڕێننه‌وه بۆ باری پێش (2003) و سه‌رده‌می حزبی به‌عس , ئه‌گینا خۆیان به‌رپرسن له‌وه‌ی ڕقی پیرۆزی گه‌لی كوردیان به‌سه‌ردا بڕژێت.. هه‌روه‌ها داوا له نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد ده‌كه‌ین كه به هه‌ڵوێستی سیاسی خۆیاندا بچنه‌وه و چیتر دۆست و دوژمنی خۆیان بناسن وه هه‌ر ڕێكه‌وتنێك ده‌كه‌ن به نوسراو و مۆركراو بێت نه‌ك سه‌رزاره‌كی , هه‌روه‌ك داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین كه به پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و ڕێكخستنی ڕیزه‌كانی گه‌ل ئینتیمای نیشتمانی لای تاكی كورد به‌هێزتر بكات..
سه‌ربه‌رزی بۆ هاوژیانی و برایه‌تی
|
|
|
|
|
|
|
|