| |
|
كوردستانی |
سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان ده‌ڤه‌ری بادینان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
|
داهێنان. بادینان
 له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌فدێكی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له سكرتێر‌و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت، سه‌ردانی سه‌رجه‌م لق و ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌كه‌ن و، باس له كاروچالاكییه‌كانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان و ئه‌و كۆسپانه ده‌كه‌ن كه دێته به‌رده‌م كاره‌كانیان... گه‌شته‌كه‌ی وه‌فده‌كه‌ی سكرتاریه‌ت 20 تا 23 خایاندوو، سه‌ردانی سه‌رجه‌م لقه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینانیانكرد، رۆژی یه‌كه‌می گه‌شه‌ته‌كه‌ی سكرتاریه‌ت تایبه‌تبوو به سه‌ردانیكرنی لقی دهۆكی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان، كه هه‌موو ناوچه‌كانی رێكخراوه‌كه ئاماده‌بوون. له رۆژی دووه‌می گه‌شته‌كه‌ی سكرتاریه‌ت سه‌ردانی لقی ئامێدی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی كردوو، ئه‌ندامانی گه‌شه‌پێدان خۆشحاڵبوون كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌تی گه‌شه‌پێدان كۆده‌بنه‌وه. هه‌ر له هه‌مان رۆژدا سه‌ردانی لقی (ئاكرێ)یانكرد. له سێیه‌م رۆژی گه‌شه‌ته‌كه‌ی سكرتاریه‌تی گه‌شه‌پێدان سه‌ردانی لقی زاخۆی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانیانكردوو، داواكاربوون كه زیاتر هاوكارییان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی سنووره‌كه‌یان بكرێت. له كۆتا رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یاندا سه‌ردانی لقی سۆرانی رێكخراوه‌كه‌یانكرد، ئه‌وان داواكاربوون كه رێكخراوه‌كه‌یان زیاتر پێداگری له‌سه‌ر مافی قوتابیان بكاته‌وه به‌بێ جیاوازی. له شاری دهۆك وه‌فده‌كه‌ی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان سه‌ردانی دیندار نه‌جمان دۆسكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌گكرتوو و، ئیسماعیل ره‌ڤه‌ندی به‌رپرسی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیرانیانكرد. له دیداره‌كاندا نو‌عمان محه‌مه‌د، سكرتێری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان پشتگیری رێكخراوه‌كه‌ی بۆ دابینكردنی مافه‌كانی قوتابیان ده‌ربڕی و، وتی: "خۆمان به داكۆكیكاری به‌هێزی قوتابیان ده‌زانین" له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌یكرد: "ده‌ڤه‌ری بادینان بۆ رێكخراوی گه‌شه‌پێدان زۆر گرنگه‌و، ده‌مانه‌وێ گرنگی ته‌واوه‌تی پێبده‌ین"
|
|
|
|
|
|
|
|