| |
|
هه‌ڵبژارده |
یه‌كه‌می هه‌رێمی به‌شی وێژه‌یی له دیدارێكی تایبه‌تی ماڵپه‌ڕی داهێناندا
|
دیدار: راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
 نه‌رمین محه‌مه‌د مه‌جید، له‌دایكبووی 11/11/1990, ئه‌و ئه‌مساڵ توانی له‌پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ی به‌شی وێژه‌یی له خوێندگایه‌كی گه‌رمیانه‌وه یه‌كه‌می هه‌رێم بێت. له‌ماڵی خۆیان له‌شاری كه‌لار سه‌ردانی (نه‌رمین)مان كردوو، دوای پیرۆزبایی و به‌خشینی خه‌ڵاتی سكرتاریه‌ت و لقی گه‌رمیانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به ناوبراو، ئه‌م گوفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵدا سازكرد. پێشتر دایكی نه‌رمین پێی وتین: "كچه‌كه‌م به پشت به‌ستن به‌خوا و دواتریش به هه‌وڵ و هیمه‌تی خۆی ئه‌م پله‌یه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و ئه‌مساڵ هیچ ئیسراحه‌تی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت په‌یڕه‌وی جۆرێكی تایبه‌تی خواردنشی ده‌كرد"... داهێنان: یه‌كه‌مجار كێ هه‌واله‌كه‌ی پێ راگه‌یاندی؟ نه‌مین محه‌مه‌د: به‌یانی یه‌كه‌م روَژی راگه‌یاندنی ده‌رچوونی نمره‌ی پوَلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ئه‌حمه‌دی برام له ێگه‌ی ئینترنێته‌وه نمره‌كه‌ی بوَ هێنامه‌وه‌و نه‌مزانی یه‌كه‌می سه‌رهه‌رێمم..پاشانهاورێیه‌كم په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و ووتی له رادێووو هه‌والێكی وابلاو بوَته‌وه كه توَ یه‌كه‌می سه‌رهه‌رێمی كوردستانی..منیش له خوَشیاندا نه‌م زانی چی بكه‌م به‌بیستنی هه‌واله‌كه حه‌په‌سام. داهێنان: یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ت دوای بیستنی هه‌واله كه چی بوو؟ نه‌مین محه‌مه‌د: له خوَشیاندا نه‌مده‌زانی چیبكه‌م یه‌كسه‌ر سوجده‌ی شوكرم بردوو بانگی خوشك و براكانم كرد، وتم یه‌كه‌می سه‌رهه‌رێمم..ئوانیش پیروَزبایان لێ كردم و زوَریان پێخوَش بوو، پاشان روَشتم بوَ خوێندنگا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو براكه‌مدا، ماموَستاو هاوڕێ ئه‌وه‌ی له‌وێ بوو ده‌ستخوَشی و پیرۆزبایان لێده‌كردم منیش هه‌ستێكی زوَر خوَشمم له لا دروستبوو. داهێنان: چ قۆناغه‌كانی پێشووترت به پله‌ی یه‌كه‌م بڕیوه؟ نه‌مین محه‌مه‌د: له سێیه‌می ناوه‌ندی دووه‌م بووم له‌سه‌ر ئاستی خوێندنگاكه‌م، له‌پوَلی چواره‌می ئاماده‌یی ته‌نها له بیركای نه‌بخشرام، له پوَلی پێنجه‌میش هه‌مووی به‌خشرام. داهێنان: به‌رنامه‌ی خوێندی پوَلی شه‌شه‌مت چوَن بوو؟ نه‌مین محه‌مه‌د: قه‌ت له خوێندن بێزار نه‌ده‌بووم، هه‌ر كتێبێك حه‌قی خوَیم پێدابوو، له‌كاتی ده‌وامی ئاسیدا نه‌م ده‌هێشت قه‌ت هیچ وانه‌یه‌ك بكه‌وێت به‌سه‌رمدا، هه‌روانه‌یه‌ك له‌كاتی خوی‌دا ده‌م خوێند، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه‌و سه‌عیشم هه‌بوایه هه‌ردووكیانم ده‌كرد، ئه‌گه‌رنه‌شم توانیبایه ده‌بوایه روَژێكی دی ته‌عویزی بكه‌مه‌وه، ئه‌و مانگ وده‌روَژه‌ی كه كه‌وتینه ماله‌وه روَژانه13-14سه‌عات ده‌مخوێند كاتێكیش كه‌وتینه ناو تاقیكردنه‌وه‌وه كاته‌كانم زیادكرد بوَ(15-16) سه‌عات. داهێنان: كێ یارمه‌تی ده‌رت بوو له داڕشتنی به‌رنامه‌ی سه‌عی كردنتا؟ نه‌مین محه‌مه‌د: به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دوو براو خوشكێكم به‌و قوناغه‌دا روَیشتوون، سوودم له ئه‌زموونی ئه‌وان وه‌رگرت. داهێنانچوَنێتی سه‌عیكردنت به‌به‌رنامه بوو؟ نه‌مین محه‌مه‌د: به‌ڵێ بوَ هیچ شتێك به‌رنامه‌ی خوێندنم تێك نه‌ده‌دا، ته‌نانه‌ت شه‌كراو خواردنه‌وه‌ی برایه‌كم له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی جوگرافیادا بوو، زوَر حه‌زم كرد به‌ژداربم تیایدا، به‌لاَم به‌هوَی به‌رنامه‌ی خوێندنه‌وه به‌شداریم نه‌كرد. داهێنان: یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی كوَتایی چوَن بووی چیتكرد؟ نه‌مین محه‌مه‌د: به‌ڵێ زوَرموشتاقی ئه‌و رۆژه بووم، چونكه من خوێندنێكی چاكم ده‌كرد، نه‌مده‌زانی ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت، ده‌موت یه‌ك تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌م بزانم چوَنم..پاشان هه‌موو رۆژیكی تاقیكردنه‌وه به‌لامه‌وه زوَرخوَشبوو، ئه‌و بوو كاتێك رۆشتم بو خوێندنگا‌و قوتابیانی ترم بینی زوَر ئه‌ترسان یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ش مێژوو بوو، مێژوو راسته خوێندنی زوَره و له 10به‌شه، به‌لاَم به‌لای منه‌وه زوَر خوَشه وئاسانه توانیم دووجار دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، زوَر به‌باشی وبه‌بێ هه‌ڵه، كاتێك پرسیاره‌كانم بینی، هه‌موویم ئه‌زانی زوَر خوَشحاڵ بووم. داهێنان: ماموَستاكانت كه زانیان هه‌ستیان چوَنبوو به‌رامبه‌رت؟ نه‌مین محه‌مه‌د: ده‌ستخوَشی و پێروَزبایان لێكردم، چونكه سه‌ربه‌رزییه بوَ ماموَستاكانم و بوَ خوێندنگاكه‌شم. داهێنان: كێ به‌پله‌ی یه‌كه‌م هانده‌رو یارمه‌تیده‌رت بوو له خانه‌واده‌كه‌ت؟ نه‌مین محه‌مه‌د: سوپاسی دانه به‌دانیان ده‌كه‌م هه‌موویان هانده‌رو یارمه‌تی ده‌رم بوون، هه‌ر له باوكم تا بچوكترین كه‌سی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌م، به‌لاَم ماموَستا سه‌عیدی برام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ماموستای عه‌ره‌بی بوو، زۆر یارمه‌تی ده‌دام، هه‌ر له هاوینه‌كه رێزمانی عه‌ره‌بی پێ ته‌واوم كردم، ئه‌وه‌نده به‌باشی ته‌واوم كردبوو جاری واهه‌بوو دوای دوو مانگ چوومه‌ته‌وه سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك وه‌كو ئه‌وه وابوو كه روَژێ پێشتر دووباره‌م كردبێته‌وه. داهێنان: حه‌ز ده‌كه‌یت له چ به‌شێك وه‌ربگیرێی؟ نه‌مین محه‌مه‌د: خوَی له راستیدا حه‌زم له‌كوَلێژی یاسایه، به‌لاَم نه‌بوونی دامه‌زراندنی وای لێكردووم رووبكه‌مه كوَلێژی زمانی ئینگلیزی، چونكه مروَڤ ئه‌م هه‌وڵو كوَششه ده‌كات بوَ ئه‌وه‌ی بتوانێ له دواروَژدا هه‌م خزمه‌تی خوَی و ولاَتی پێ بكات، بڕوانامه‌یه‌ك سوودی لێ نه‌بینێ بوَ ژیان وه‌ك په‌ڕه‌یه‌كی سپی وایه، بوَیه كوَلێژی ئینگلیزیم هه‌لبژاردووه. داهێنان: هه‌ست ده‌كه‌یت تیایدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت؟ نه‌مین محه‌مه‌د: به‌ڵی، پشت به‌خوا سه‌ركه‌وتوو ده‌بم، چونكه ووشه‌یه‌كی زوَرم له‌به‌ره، ئاره‌زووشم لێی هه‌یه. داهێنان: قسه‌ی توَ بوَ ئه‌وانه‌ی ئه‌م ساڵ دێنه پوَلی شه‌ش چییه؟ چیبكه‌ن باشه؟ نه‌مین محه‌مه‌د: لای هه‌مووان روونه زوَربه‌ی خوێندنگاكان سێ ده‌وامی تێدایه بوَیه ماموَستا ناتوانێ به‌باشی وانه‌كان بگه‌یه‌نێته قوتابی، بوَیه داوایان لێ ده‌كه‌م هاوینه‌كه كاتی خوَیان به‌فیِروَ نه‌ده‌ن، كه‌ڵكی لێوه‌رگرن، هیچ نه‌بێ به‌شداری دوو خولیش بكه‌ن كه‌م نییه، جگه له‌مه‌ر روَژانه له گه‌ڵ ماموَستادابن بوَ سه‌عیكردن، چونكه گه‌ر دوابكه‌وی دوای بابه‌ته‌كان زوَر ده‌بێت و ناتوَانێ به‌ته‌واوی وبه‌باشی بابه‌ته‌كه بخوێنێ. داهێنان: دواوته‌ت چییه؟ نه‌مین محه‌مه‌د: دوا وتم ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه ده‌رچووی كوَلێژه‌كانن هه‌لی كاركردنیان بوَ بڕه‌خسێنن، چونكه به‌راستی كاتێك ئه‌بینی كه‌سێك له‌پێش توَ ئه‌وهه‌موو ماندوو بوونه‌و ئه‌زێته‌ی كێشاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌چی سه‌یرده‌كه‌ی له سووچی ماڵه‌وه دانیشتووه، ئه‌مه كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ده‌روونت ده‌بێت، واده‌كات كه‌س هه‌وڵی زیاتر نه‌دات، به‌مه‌ش ئاستی قوتابیان به‌گشتی دێته خوارێ، خاڵێكی تر داواكارم له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی بواری خوێندن باشتر‌و چاكتر بكات وگوَڕانی گرنگ به‌سه‌رمه‌نهه‌جی خوێندندابێت، چونكه به‌ڕاستی قه‌ره‌بالغی ناوپوَله‌كان و سێ ده‌وامی ونه‌بوونی ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌و گه‌ره‌م كه‌ره‌وه له خوێندنگا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر قوتابی ده‌بێت، بوَیه ئه‌مانه‌وا له قوتابی وخوێندكار ده‌كات بێزابێ له خوێندن نه‌ك رێخوَشكه‌ربێت بوَ خوێندن. |
|
|
|
|
|
|
|