چوارشه‌ممه 30 گه‌لاوێژ 2708  
   
 
 
 
 
هه‌ڵبژارده‌ "تیرۆرکردنی‌ رۆژنامەنووس سۆران مامە کاردانەوەی‌ تفەنگە بەرامبەر بە قەڵەم"
بەیاننامەیەک لەلایەن رۆژنامەنووسانی هەولێرەوە دژی‌ تیرۆرکردنی‌ رۆژنامەنووس سۆران مامە حەمە

جەماوەری‌ بەشەرەفی‌ کوردستان
هێز و لایەن و کەسایەتییە سیاسییە ئازادیخوازەکان
ناوەندە میدیا سەربەخۆکانی‌ ناوەوەو دەرەوەی‌ کوردستان
ڕێکخراوی‌ نەتەوە یەکگرتووەکانو مافی‌ مرۆڤی‌ نێودەوڵەتی‌

لە درێژەی‌ بەردەوامبوونی‌ کاری‌ توندوتیژی‌و گرتنەبەری‌ هێز لەبەرامبەر قەڵەم لە هەرێمی‌ کوردستاندا، خوێنی‌ گەشی‌ رۆژنامەنووسی‌ گەنج (سۆران مامە حەمە) بەرپرسی‌ نوسینگەی‌ کەرکوکی‌ گۆڤاری‌ (لڤین) بەناهەق دەڕێژرێت.
ئێمە لەو بەیاننامەیەدا ئەوپەڕی‌ توڕەیی‌ و خەمناکی‌ خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بەتیرۆرکردنی‌ قەڵەمێکی‌ بوێری‌ نێو ئازادی‌ رۆژنامەگەریی‌ کوردی‌، تیرۆرکردنی‌ رۆژنامەنووس سۆران مامە کاردانەوەی‌ تفەنگە بەرامبەر بە قەڵەم، هەوڵێکی‌ تری‌ ترسنۆکانەی‌ هێزی‌ چەکە بەرامبەر بە ئازادی‌ قەڵەمو نووسین...کردەوە قێزەونو چەپەڵەکەی‌ شەوی‌ 21/22/7/2008 شاری‌ کەرکوک، دیسانەوە ئەوەی‌ سەلماندەوە کە ئازادیی‌ ڕادەربڕین و رۆژنامەگەریی‌ لە کوردستان لەژێر مەترسییەکی‌ جیدی دایەو ژیانی‌ رۆژنامەنووسان بەهیچ شێوەیەک زامننەکراوە، وێڕای‌ بوونی‌ ئەو هەموو بنکەو دامودەزگای‌ پۆلیسو ئاسایشە، هەموو لایەکمان دەزانین لە کەرکوک لەجیاتی‌ یەک ئاسایش، دوو ئاسایشی‌ پارتی‌و یەکێتی‌ هەیە، بەڵام تیرۆریستان زۆر بەسانایی‌ خوێنی‌ (سۆران مامە حەمە) دەڕێژن.....؟!
ئێمە دەپرسین کێ لە مەرگی‌ ناوەختەی‌ (سۆران مامە حەمە) بەرپرسیارە؟!

جەماوەری‌ ئازیزی‌ کوردستان ...
تیرۆرکردنی‌ (سۆران مامە حەمە) زۆر بەتوندی‌ ئیدانە دەکەینو، پێمانوایە ئەمە هەوڵێکی‌ نەزۆک و ترسنۆکانەیە بۆ کپکردنی‌ دەنگی‌ ئازاد لەکوردستان و بێدەنگ کردنی‌ قەڵەمە بوێرو ئازادەکانە. بەدڵنیاییەوە ئەم کردە تیرۆرستیە قێزەونە نامانترسێنێ و سڵناکەینەوە لەگوتنی‌ راستیەکانو بەڵێنی‌ بەردەوامی‌ دەدەین لەپێناو خزمەتکردنی‌ هەموو خەڵکی‌ کوردستان لەڕێی‌ کاری‌ پیرۆزی‌ رۆژنامەگەرییەوە، پێشمانوایە شەهیدبوونی‌ کاکە سۆران هەڕەشەیەکی‌ راستەوخۆیە بۆ سەر میدیای‌ ئازاد کە خەریکە لە کوردستان رۆژ دوای‌ رۆژ گەشە دەکات.
ئێمە وەک کۆمەڵێک رۆژنامەنووس داوا دەکەین ئەم رووداوە بەلای‌ سەرۆکایەتی‌ کۆمار و حکومەت و پەرلەمانی‌ عێراقی‌ بە گشتی‌و سەرۆکایەتی‌ هەرێم و حکومەت و پەرلەمانی‌ کوردستان بە تایبەتی‌ بە ئاسانی‌ تێپەڕنەبێت و لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی‌ تیرۆرکردنی‌ سۆران مامە حەمە پێکبهێنرێت.
بێدەنگ بوون لەبەرامبەر ئەم کردە تیرۆرستیە، ئەزموونی‌ دیموکراسی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە بەتایبەت کە سەرۆکایەتی‌ هەرێم و حکومەت و پەرلەمان بانگەشەی‌ بە دیموکراتیزەکردنی‌ ئەم هەرێمە دەکەن.
هەروەها داوا لە ڕێکخراوی‌ نەتەوەیەکگرتووەکانو باڵیۆزخانەی‌ ئەمریکا لەعێراقو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەزووترین کات هەوڵی‌ جیدی‌ بدەن بۆ پێکهێنانی‌ لیژنەیەکی‌ نێودەوڵەتی‌ بۆ لێکۆڵینەوەی‌ ڕووداوی‌ تیرۆرکردنی‌ رۆژنامەنووس (سۆران مامە حەمە)و هەرچی‌ زووە ئاشکراکردنو بەدادگایی گەیاندنی‌ تاوانباران.

ناوی رۆژنامەنووسەکان:
1- عومەر فەرهادی-رادیۆی دەنگی ئەمریکا
2- عەلی کەریم-نووسەر و رۆژنامەنووس
3- جەبار جەمال غەریب-نووسەر
4- د.فەرهاد پیرباڵ-نووسەر و رۆژنامەنووس
5- هەڵگورد سەمەد- گۆڤاری لڤین-نووسینگەی هەولێر
6- ئیبراهیم عەلی- گۆڤاری لڤین-نووسینگەی هەولێر
7- نامۆ عەبدوڵڵا-سەرنووسەری گۆڤاری ویندۆی ئینگلیزی
8- ئازاد ئەرگوشی-بەڕێوەبەری سەتەلایتی نەورۆز
9- عەلی سدیق-بەرپرسی نووسینگەی هەولێری رۆژنامەی ئاسۆ و گۆڤاری هەفتانە
10- رێبین فەتاح-رۆژنامەی رۆژنامە-هەولێر
11- کامەران محمد-رۆژنامەنووس
12- دیار عزیز شەریف-رۆژنامەنووس
13- دەشتی سەباح-رۆژنامەنووس
14- ئەڤین ئیبراهیم فەتاح-نووسەر
15- لەنجە عەبدوڵڵا-هەفتەنامەی رووداو
16- نیاز عەبدوڵڵا-بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی میدیا
17- ئاسۆ جەلال-جێگری سەرنووسەری هەفتەنامەی رێگای کوردستان
18- فەرهاد مەلا حەسەن-سەرنووسەری گۆڤاری شەقام
19- مەریوان نەقشبەندی-نووسەر و رۆژنامەنووس
20- ئیبراهیم عەباس-رۆژنامەنووس
21- بژار حەکیم-رۆژنامەی هەواڵ
22- ئەنوەر سەباح-تەلەفزیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
23- هەژار حەکیم-رۆژنامەنووس
24- رەبیع هەزال-بەڕێوەبەری رادیۆی یەکگرتوو-هەولێر
25- هێدی هەولێری-رۆژنامەنووس
26- زیاد رەشاد-رۆژنامەنووس
27- نەجات ئەحمەد-رۆژنامەی هاوڵاتی-هەولێر
28- هۆگر غەریب-رۆژنامەنووس
29- شەرمین کەریم-رۆژنامەنووس
30- تەها عەبدوڵڵا-رۆژنامەی کوردستانی نوێ
31- ساڵح قادر-بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی رووداو
32- عەبدولرحمان عەلی-هەفتەنامەی رووداو
33- عەلی شێخ جەمیل-هەفتەنامەی یەکگرتوو
34- تامان شاکر-نووسەر و رۆژنامەنووس
35- هێمن مامەند-رادیۆی نەوا
36- نزار خۆشناو-سەتەلایتی شەرقیە
37- نەبەز گۆران-نووسەر و رۆژنامەنووس
38- محمود یاسین-رۆژنامەی ئاوێنە
39- حەیدەر جەمیل جاف-بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی یەکگرتوو
40- ئاری غازی-پەیامنێری تەلەفزیۆنی یەکگرتوو-هەولێر
41- رزگار سیان-رۆژنامەنووس
42- بەختیار بابا فەرەج-گۆڤاری شەقام
43- رێبوار ئەسعەد-گۆڤاری شەقام
44- کوردۆ فەرەج-گۆڤاری شەقام
45- ئاری هەرسین-نووسەر و رۆژنامەنووس
46- سعید عەبدوڵڵا-رۆژنامەی کوردستانی نوێ
47- عبدالکریم ئەحمەد-سەرنووسەری هەفتەنامەی یەکگرتوو
48- هاوژین حەمەڕەشید-نووسەر و رۆژنامەنووس
49- هیدایەت جان-بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی بارزان
50- کارزان کەریم-رۆژنامەی ئاسۆ-هەولێر
51- لوقمان شێروانی-رۆژنامەی ئاسۆ-هەولێر
52- بورهان قادر-رۆژنامەنووس
53- ئاسۆ حەمید-تەلەفزیۆنی یەکگرتوو
54- بوخاری جەمیل-بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی یەکگرتوو- هەولێر
55- هێمن محمد-رۆژنامەنووس
56- زیاد ئیسماعیل-رۆژنامەی رۆژنامە-هەولێر
57- خێڵان بەختیار-رۆژنامەنووس
58- بێوار چۆمانی-رۆژنامەنووس
59- هەردی ئەحمەد محمد-گۆڤاری هەڵبوون
60- شوان تاڤینگ-بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری گوڵان
61- کاوە عەبدولکەریم-نووسەر و مامۆستای زانکۆ
62- سەرتیپ جەوهەر- رۆژنامەی کوردستانی نوێ
63- رزگار رەزا چوچانی-نووسەر و رۆژنامەنووس
64- چۆمان هیوا-دەنگی کوردستان
65- بێکەی حەمەد قادر-رۆژنامەنووس
66- بێستون نوری-رۆژنامەنووس



22ی‌ تەمموزی‌ 2008
هەولێر
چاپکـــردن | بینێره‌ بۆ هاوڕێیه‌كت

 

ژماره‌ی نوێ‌ی داهێنان

 

 

 

په‌كین، 10هه‌زار وه‌رزشكاری‌ 200 وڵات كۆده‌كاته‌وه‌

چه‌مكی‌ ئه‌خلاق و راگه‌یاندن، به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ ده‌رچوونی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنانی‌ ئازیزه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ندی‌ وه‌رگرتنی‌ قوتابیان: بڕیارنییه‌ هه‌ر قوتابییه‌ك 60% كه‌متری‌ هه‌بێت له‌ زانكۆ وه‌رنه‌گیرێت

ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان، به‌ هاوكاری‌ ئێن دی‌ ئای‌ ئه‌مریكی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ شه‌ش مانگی‌ له‌كه‌لار و ڕانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

سومه‌ییه‌ پاتو؛ رووبارێك له‌ عیرفان

هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی، پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی له‌ وڵاتی سوید: هۆکاری به‌رده‌وامی توندوتیژی له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی توندوتیژی له‌ خێزان و کۆمه‌ڵدا

له‌ راپرسییه‌كی‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان: 48% گه‌نجان و قوتابیانی‌ رانیه ‌پێیانوایه‌ حكومه‌ت به‌ رێگای‌ هێمنانه‌ گوێ‌ له‌ داواكارییه‌كانیان ناگرێت

به‌یاداشتێك داوای‌ ریفۆرمی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ده‌كرێت

زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت

ژماره‌ 176ی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنان بلاَوكرایه‌وه‌

<< Previous 1 2 3 4 5 6 Next >>

 

 

خوێندكاره‌ پیشه‌ییه‌كان: كۆلێژی‌ پۆلیسیش ده‌رچووی‌ ئاماده‌ییه‌كان وه‌رناگرێت

كه‌سێك دوچاری‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ نابێت كه‌مردبێت

نامه‌یه‌كی‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ دوای‌ مردنی‌

وه‌زاره‌تی‌ خوێندی‌ بالاَی‌ عێراقی‌ لابردنی‌ مه‌رجی‌ ته‌مه‌نی‌ بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندی‌ بالاَ ڕاگه‌یاند

به‌رازیل په‌كینی‌ جێهێشت‌و ئه‌رجه‌نتین‌و نێجیریاش له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ مه‌دالیایی ئاڵتونی‌ تۆپی‌ پێ نزیك بونه‌وه‌

روسیا 30كورسی‌ به‌كالیۆرۆس بۆ خوێندكارانی‌ كوردستان دابینده‌كات

قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

دوای‌ چوارده‌ساڵ له‌ ده‌رچوونی‌ داهێنان

سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ چالاكی‌ لاوان خولێكی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ ده‌كاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ كورد له‌ زانكۆیه‌كی‌ هیندی‌ وه‌رده‌گیرێن.

کانی گرافیکس، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ فێربوونی فۆتۆشۆپ

 
 
  هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ Dahenan.net / ٢٠٠٧ www.dahenan.net