چوارشه‌ممه 30 گه‌لاوێژ 2708  
   
 
 
 
 
هه‌ڵبژارده‌ هەریەکە لە سەندیکاى رۆژنامەنووسان و ناوەندى چاک و گۆڤارى لڤین ئیدانەى تیرۆرکردنى سۆران مامەحەمە دەکەن
داهێنان. سلێمانى

سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان
لە بەیاننامەیەکیاندا هەریەکە لە سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان و، ناوەندى چاک و، گۆڤارى لڤین ئیدانەى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووسى شارى کەرکوک و بەرپرسى نوسینگەى کەرکوکى گۆڤارى لڤین دەکەن...
لە بەشێکى راگەیاندراوەکەى سەندیکاى رۆژنامەنووساندا هاتووە: "ئێمه‌ له‌ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان ئه‌و کاره‌ تیرۆرستی‌و دژه‌ ئینسانییه‌ به‌توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین‌و داوا له‌حکومه‌تی عێراق به‌گشتی‌و کاربه‌ده‌ستانی ئیداری شاری که‌رکوک به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین که‌ به‌په‌له‌ به‌دواداچوون بکه‌ن‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌و به‌سزای یاساییان بگه‌یه‌نن"
هەروەها لە بەیاننامەکەى کۆڤارى لڤین کە ناوبراو بەرپرسى نوسینگەى گۆڤارەکەیان بووە هاتووە: "سه‌عات 9ی‌ شه‌وی 21ـ/7/2008 له‌ رووداوێکی‌ تیرۆریستیی‌ ترسناکدا، رۆژنامه‌نووسی‌ دیار ‌و به‌رپرسی‌ نووسینگه‌ی‌ که‌رکوکی‌ گۆڤاری‌ لڤین (سۆران مامه‌ حه‌مه‌) له‌ به‌رده‌م ماڵی‌ خۆیاندا له‌ گه‌ڕه‌کی‌ (ره‌شید ئاوا)ی‌ شاری‌ که‌رکوک که‌ یه‌کێکه‌ له‌ گه‌ڕه‌که‌ هێمنه‌کانی‌ ئه‌و شاره‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه‌ تیرۆرکرا".
ناوەندى (چاک)یش لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ماڵپەڕى داهێنان نێردراوە هاتووە: "لامان ڕوونه‌ ئه‌م تاوانه‌ش درێژه‌ی‌ ئه‌و تیرۆره‌ سیاسیانه‌یه‌ که‌بۆ سه‌رکووتی ده‌نگه‌ ئازاده‌کان له‌شاری که‌رکووک په‌یڕه‌و ده‌کرێت"
چاپکـــردن | بینێره‌ بۆ هاوڕێیه‌كت

 

ژماره‌ی نوێ‌ی داهێنان

 

 

 

په‌كین، 10هه‌زار وه‌رزشكاری‌ 200 وڵات كۆده‌كاته‌وه‌

چه‌مكی‌ ئه‌خلاق و راگه‌یاندن، به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ ده‌رچوونی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنانی‌ ئازیزه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ندی‌ وه‌رگرتنی‌ قوتابیان: بڕیارنییه‌ هه‌ر قوتابییه‌ك 60% كه‌متری‌ هه‌بێت له‌ زانكۆ وه‌رنه‌گیرێت

ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان، به‌ هاوكاری‌ ئێن دی‌ ئای‌ ئه‌مریكی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ شه‌ش مانگی‌ له‌كه‌لار و ڕانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

سومه‌ییه‌ پاتو؛ رووبارێك له‌ عیرفان

هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی، پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی له‌ وڵاتی سوید: هۆکاری به‌رده‌وامی توندوتیژی له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی توندوتیژی له‌ خێزان و کۆمه‌ڵدا

له‌ راپرسییه‌كی‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان: 48% گه‌نجان و قوتابیانی‌ رانیه ‌پێیانوایه‌ حكومه‌ت به‌ رێگای‌ هێمنانه‌ گوێ‌ له‌ داواكارییه‌كانیان ناگرێت

به‌یاداشتێك داوای‌ ریفۆرمی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ده‌كرێت

زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت

ژماره‌ 176ی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنان بلاَوكرایه‌وه‌

<< Previous 1 2 3 4 5 6 Next >>

 

 

خوێندكاره‌ پیشه‌ییه‌كان: كۆلێژی‌ پۆلیسیش ده‌رچووی‌ ئاماده‌ییه‌كان وه‌رناگرێت

كه‌سێك دوچاری‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ نابێت كه‌مردبێت

نامه‌یه‌كی‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ دوای‌ مردنی‌

وه‌زاره‌تی‌ خوێندی‌ بالاَی‌ عێراقی‌ لابردنی‌ مه‌رجی‌ ته‌مه‌نی‌ بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندی‌ بالاَ ڕاگه‌یاند

به‌رازیل په‌كینی‌ جێهێشت‌و ئه‌رجه‌نتین‌و نێجیریاش له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ مه‌دالیایی ئاڵتونی‌ تۆپی‌ پێ نزیك بونه‌وه‌

روسیا 30كورسی‌ به‌كالیۆرۆس بۆ خوێندكارانی‌ كوردستان دابینده‌كات

قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

دوای‌ چوارده‌ساڵ له‌ ده‌رچوونی‌ داهێنان

سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ چالاكی‌ لاوان خولێكی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ ده‌كاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ كورد له‌ زانكۆیه‌كی‌ هیندی‌ وه‌رده‌گیرێن.

کانی گرافیکس، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ فێربوونی فۆتۆشۆپ

 
 
  هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ Dahenan.net / ٢٠٠٧ www.dahenan.net