چوارشه‌ممه 30 گه‌لاوێژ 2708  
   
 
 
 
 
هه‌ڵبژارده‌ کۆمەڵەى رۆژنامه‌نووسانی عێراقى ئیدانەى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووس سۆران مامەحەمە دەکات
بەیاننامەى ناڕەزایى(کۆمەڵەى عێراقى بۆبەرگریکردن لەمافى رۆژنامەوانان/ بەشى باکور)دژى تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووس(سۆران مامەحەمە)
بۆ/ میدیاکانى ڕاگەیاندن، لایەنەبەرپرسەکان، ڕۆژنامەنوسان و ئازادى خوازان، تەواوى جەماوەرى مرۆڤ دۆست
بەڕێزان، ئێمە لەناوچەى باکورى کۆمەڵەى عێراقى بۆبەرگریکردن لەمافى رۆژنامەوانان بەتوندى ئیدانەى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووس(سۆران مامە حەمە)بەرپرسى نوسینگەى کەرکوکى گۆڤارى(لڤین) دەکەین، تیرۆرکردنى ئەم رۆژنامەنووسە وێڕاى ئەوەى پەڵەیەکى رەشە بەناوچەوانى بکوژانى بیرى ئازادو دوژمنانى رۆژنامەگەرى ئازادەوە، زەنگێکى خەتەرناکیشە بۆ مەوداى ئازادى رادەربڕین لەناوچەکەدا، ئەوەمان نیشان دەدات کەهێشتا رۆژنامەنووسان لەژێر هەڕەشەى تیرۆرو قەڵاچۆکردندان، لەکاتێکدا ماوەیەک پێش ئێستا نووسەرو رۆژنامەنووس(عبدالستار تاهیر) هەر لەشارى کەرکوک تیرۆر کراو تائێستاش هەوڵێکى جدى نەدراوە بۆدۆزینەوەى تاوانباران و گەیاندنیان بەسزاى یاسایى.
ئێمە لەناوچەى باکورى کۆمەڵەى عێراقى بۆبەرگریکردن لەمافى رۆژنامەوانان وێڕاى ئیدانەکردنى ئەمکارە نامرۆڤانەیە پشتگیرى خۆمان بۆ تەواوى رۆژنامەنووسان و نووسەران دوپات دەکەینەوەو راى دەگەیەنین کەئەرکێکى یاسایى و ئەخلاقى حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە بەدواداچونى تێرو تەسەلى بۆبکەن و تاوانباران بەسزا بگەیەنرێن و چاوپۆشیان لێ نەکرێت و چیتر بوار نەدرێت بەبەرتەسک کردنەوەى کارى رۆژنامەگەرى و راى ئازاد لەژێر هەرناوێکداو بەهەر بیانوێکەوەبێت، جێگەى ئەسەفیشە ئەمڕۆ ناوچەکەمان بۆتە قەسابخانەیەک بۆ رۆژنامەنووسان و تائێستاش ئاوڕێکى جدى لەم پێشلکارى و دەستدرێژیانە نەدراوەتەوە کە رۆژنامە نووس سۆران مامە حەمە دوا قوربانى ئەو زنجیرە پێشێلکارى و تیرۆرو تۆقاندنەیە.
ئێمە وەک کۆمەڵەى عێراقى بۆبەرگریکردن لەمافى رۆژنامەوانان، پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى کەسوکارى رۆژنامەنووسى جوانەمەرگ و هاوڕێ و هاوپیشەکانى دەکەین و دوپاتى هەموو هاوکارى و پشتگیریەک دەکەینەوە بۆ بنەماڵەى رۆژنامەنووسى شەهیدو تەواوى نووسەرو رۆژنامە نووسان لەکوردستان و عێراقدا.
لەکۆتایدا دڵخۆشى خۆمان و رۆژنامەنووسانیش بەوە دەدەینەوە کەشەهیدبونى کاکە سۆران مژدەدەدات بەکۆتایى هاتنى مەرگى دەستەمۆیى و پاشکۆیى و جێگەى شانازیشە بۆتەواوى رۆژنامە نووسان کەئامادەن گیانى خۆیان بەخت بکەن لەپێناوى دەرخستنى روى راستیەکان و ئامانجە پیرۆزەکەیاندا.
ئاسودەی بۆروحى پاکى شەهید سۆران مامە حەمە



پێشەوا سیدا
بەرپرسى بەشى باکورى(کۆمەڵەى عێراقى بۆبەرگریکردن لەمافى رۆژنامەوانان)
چاپکـــردن | بینێره‌ بۆ هاوڕێیه‌كت

 

ژماره‌ی نوێ‌ی داهێنان

 

 

 

په‌كین، 10هه‌زار وه‌رزشكاری‌ 200 وڵات كۆده‌كاته‌وه‌

چه‌مكی‌ ئه‌خلاق و راگه‌یاندن، به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ ده‌رچوونی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنانی‌ ئازیزه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ندی‌ وه‌رگرتنی‌ قوتابیان: بڕیارنییه‌ هه‌ر قوتابییه‌ك 60% كه‌متری‌ هه‌بێت له‌ زانكۆ وه‌رنه‌گیرێت

ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان، به‌ هاوكاری‌ ئێن دی‌ ئای‌ ئه‌مریكی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ شه‌ش مانگی‌ له‌كه‌لار و ڕانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

سومه‌ییه‌ پاتو؛ رووبارێك له‌ عیرفان

هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی، پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی له‌ وڵاتی سوید: هۆکاری به‌رده‌وامی توندوتیژی له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی توندوتیژی له‌ خێزان و کۆمه‌ڵدا

له‌ راپرسییه‌كی‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان: 48% گه‌نجان و قوتابیانی‌ رانیه ‌پێیانوایه‌ حكومه‌ت به‌ رێگای‌ هێمنانه‌ گوێ‌ له‌ داواكارییه‌كانیان ناگرێت

به‌یاداشتێك داوای‌ ریفۆرمی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ده‌كرێت

زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت

ژماره‌ 176ی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنان بلاَوكرایه‌وه‌

<< Previous 1 2 3 4 5 6 Next >>

 

 

خوێندكاره‌ پیشه‌ییه‌كان: كۆلێژی‌ پۆلیسیش ده‌رچووی‌ ئاماده‌ییه‌كان وه‌رناگرێت

كه‌سێك دوچاری‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ نابێت كه‌مردبێت

نامه‌یه‌كی‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ دوای‌ مردنی‌

وه‌زاره‌تی‌ خوێندی‌ بالاَی‌ عێراقی‌ لابردنی‌ مه‌رجی‌ ته‌مه‌نی‌ بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندی‌ بالاَ ڕاگه‌یاند

به‌رازیل په‌كینی‌ جێهێشت‌و ئه‌رجه‌نتین‌و نێجیریاش له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ مه‌دالیایی ئاڵتونی‌ تۆپی‌ پێ نزیك بونه‌وه‌

روسیا 30كورسی‌ به‌كالیۆرۆس بۆ خوێندكارانی‌ كوردستان دابینده‌كات

قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

دوای‌ چوارده‌ساڵ له‌ ده‌رچوونی‌ داهێنان

سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ چالاكی‌ لاوان خولێكی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ ده‌كاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ كورد له‌ زانكۆیه‌كی‌ هیندی‌ وه‌رده‌گیرێن.

کانی گرافیکس، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ فێربوونی فۆتۆشۆپ

 
 
  هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ Dahenan.net / ٢٠٠٧ www.dahenan.net