چوارشه‌ممه 30 گه‌لاوێژ 2708  
   
 
 
 
 
كوردستانی کەرکوک: چەند چەکدارێک بەپرسى نوسینگەى گۆڤارى لڤین تیرۆر دەکەن
داهێنان. کەرکوک
فۆتۆگراف: ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی

سۆران مامه‌حه‌مه‌
شەوى رابردوو چەند چەکدارێکى نەناسراو دەچنە ماڵى سۆران مامە حەمە ، بەرپرسى نوسینگەى کەرکوکى گۆڤارى لڤین و بانگى دەکەنە دەرەوەو دەستبەجێ تیرۆرى دەکەن...
21/7 چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له‌گه‌ڕه‌کی له‌تیفاوه‌ی‌ شاری که‌رکوک ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌ حه‌مه‌‌و بانگی ده‌که‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، دواتر ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن‌و ده‌یکوژن‌و پاشان هه‌ڵدێن.
لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که‌رکوک له‌لێدوانێکیدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌"ژماره‌ی‌ ئه‌و چه‌کدارانه‌ دوو تا سێ که‌س ده‌بوون، ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بانگی ده‌که‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستڕێژی لێده‌که‌ن‌و ده‌یکوژن".
لیوا جه‌مال ئه‌وه‌شی وت که‌ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام تائێستا قسه‌ له‌گه‌ڵ که‌س‌و کاره‌که‌یدا نه‌کراوه‌‌و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ سه‌ره‌تایه‌.
رۆژنامەنووس سۆران مامه‌ حه‌مه‌، دواین راپۆرتی له‌گۆڤاری‌ لڤین ژماره‌ 69 دا بڵاوبوە‌وه‌ به‌ناونیشانی (سۆزانییه‌کان که‌رکوک داگیرده‌که‌ن)، که‌له‌وراپۆرته‌دا باسی تێوه‌گلانی ئه‌فسه‌ران‌و پۆلیسی کردووه‌ له‌کاری له‌شفرۆشیدا‌و له‌زاری یه‌کێک له‌خاوه‌نی بانده‌ له‌شفرۆشییه‌کاندا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو که‌هه‌ندێک له‌بنکه‌کانی‌ پۆلیس (معتمد)ی هه‌بووه‌‌و له‌شفرۆشی تازه‌یان بۆ په‌یدا ده‌که‌ن.
ئەحمەد میرە، سەرنوسەرى گۆڤارى لڤین ئەوەى راگەیاند کە رێپێوان بۆ بەردەم پەرلەمانى کوردستان و بینایەى نەتەوەیەگرنتووەکان دەکەن و، وتى: "حکومەت بە پلەى یەکەم بەرپرسیارە لە پاراستنى گیانى رۆژنامەنووسان"
ئەمڕۆ 22/7 ته‌رمه‌که‌ی‌ له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ نێژرا.
چاپکـــردن | بینێره‌ بۆ هاوڕێیه‌كت

 

ژماره‌ی نوێ‌ی داهێنان

 

 

 

په‌كین، 10هه‌زار وه‌رزشكاری‌ 200 وڵات كۆده‌كاته‌وه‌

چه‌مكی‌ ئه‌خلاق و راگه‌یاندن، به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ ده‌رچوونی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنانی‌ ئازیزه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ندی‌ وه‌رگرتنی‌ قوتابیان: بڕیارنییه‌ هه‌ر قوتابییه‌ك 60% كه‌متری‌ هه‌بێت له‌ زانكۆ وه‌رنه‌گیرێت

ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان، به‌ هاوكاری‌ ئێن دی‌ ئای‌ ئه‌مریكی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ شه‌ش مانگی‌ له‌كه‌لار و ڕانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

سومه‌ییه‌ پاتو؛ رووبارێك له‌ عیرفان

هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی، پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی له‌ وڵاتی سوید: هۆکاری به‌رده‌وامی توندوتیژی له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی توندوتیژی له‌ خێزان و کۆمه‌ڵدا

له‌ راپرسییه‌كی‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان: 48% گه‌نجان و قوتابیانی‌ رانیه ‌پێیانوایه‌ حكومه‌ت به‌ رێگای‌ هێمنانه‌ گوێ‌ له‌ داواكارییه‌كانیان ناگرێت

به‌یاداشتێك داوای‌ ریفۆرمی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ده‌كرێت

زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت

ژماره‌ 176ی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنان بلاَوكرایه‌وه‌

<< Previous 1 2 3 4 5 6 Next >>

 

 

خوێندكاره‌ پیشه‌ییه‌كان: كۆلێژی‌ پۆلیسیش ده‌رچووی‌ ئاماده‌ییه‌كان وه‌رناگرێت

كه‌سێك دوچاری‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ نابێت كه‌مردبێت

نامه‌یه‌كی‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ دوای‌ مردنی‌

وه‌زاره‌تی‌ خوێندی‌ بالاَی‌ عێراقی‌ لابردنی‌ مه‌رجی‌ ته‌مه‌نی‌ بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندی‌ بالاَ ڕاگه‌یاند

به‌رازیل په‌كینی‌ جێهێشت‌و ئه‌رجه‌نتین‌و نێجیریاش له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ مه‌دالیایی ئاڵتونی‌ تۆپی‌ پێ نزیك بونه‌وه‌

روسیا 30كورسی‌ به‌كالیۆرۆس بۆ خوێندكارانی‌ كوردستان دابینده‌كات

قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

دوای‌ چوارده‌ساڵ له‌ ده‌رچوونی‌ داهێنان

سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ چالاكی‌ لاوان خولێكی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ ده‌كاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ كورد له‌ زانكۆیه‌كی‌ هیندی‌ وه‌رده‌گیرێن.

کانی گرافیکس، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ فێربوونی فۆتۆشۆپ

 
 
  هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ Dahenan.net / ٢٠٠٧ www.dahenan.net