| |
|
هه‌ڵبژارده |
زیانی 10ملیۆن دینار به خوێندكاره مانگرتووه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێت
|
داهێنان. سلێمانی
 نزیكه‌ی 10ملیۆن دینار زیان له خوێندكاره مانگرتووه‌كانی كۆمپیوته‌ر كه‌وتووه، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌لاماردراون و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كیان به‌تالاَنبراو چادره‌كانیشیان له لایه‌ن ئاسایشه‌وه روخێنرا. پاش ئه‌وه‌ی مانگرتنی خوێندكارانی به‌شی كۆمپیوته‌ری كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانی درێژه‌ی كێشا‌و له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆدا چادریان هه‌ڵدا، له چه‌ند شه‌وی رابردوودا له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشكرایه سه‌ریان كه خۆیان گومان ده‌كه‌ن ئاسایش بن، دواتر نزیكه‌ی 40 كه‌سێكیان هه‌ر له‌وێدا له لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسی چالاكییه‌مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و چادره‌كه‌یان رووخا‌و نه‌هێنرایه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 10 ملیۆن دینار زیانی مادی به‌خوێنكاره‌كان گه‌یشتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان رووبه‌ڕووی زیانی گیانی بوونه‌وه‌و برینداركران. به پێی لێدوانی خوێندكاران و كه‌سوكاریان بۆ داهێنان، سێ كۆمپیوته‌ری لاپتۆپی خوێندكاره‌كان هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشیان كردۆته سه‌ریان رفێنراوه‌و كۆمپیوته‌رێكی تریشیان هه‌ر له‌وێدا شكێنراوه، كه نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان له ملیۆنێك دینار كه‌متر نه‌بووه. هه‌روه‌ها چوار مۆبایلیان بردووه‌و دانه‌یه‌كی تریش شكێنراوه‌و تا ئێستا نه‌هێنراونه‌ته‌وه، كه نرخی هه‌ر یه‌كێكیان له 100دۆلار بۆ 200 دۆلار كه‌متر نه‌بووه. خوێندكاره‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد، زیاتر له 30 كورسی كه له‌وێدا دایان نابوو، پاش ده‌ستگیركردنیان شكێنراون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد تانكییه‌كی گه‌وره‌ی ئاو كه نرخی 150دۆلار بووه، شكێنراوه‌و تێكدراوه‌و زیانیش به‌چه‌ند موبه‌ڕیده‌یه‌كی بچوك كه‌وتووه. ئه‌وه‌شی زیاتر خوێندكاره مانگرتووه‌كانی نیگه‌رانكردووه، بردنی چادره‌كه‌یانه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه كه خۆیان ئاماژه‌یان پێدا ئه‌گه‌ر ئه‌و چادره‌ی هێناویانه نه‌یبه‌نه‌وه، ده‌بێت نزیكه‌ی دوو ملیۆن دینار بده‌ن به خاوه‌نه‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و چادره‌یان به‌كرێ هێنابوو، بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك زیاتر له 100 دۆلاریان به‌كرێداوه‌و، ئێستاش چادرێكی تریان به‌كرێ هێناوه‌ته‌وه. خوێندكارانی به‌شی كۆمپیوته‌ری كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانی، داوا ده‌كه‌ن به‌شه‌كه‌یان كه ئێستا سه‌ر به كۆلێژی زاسته بكرێته ئه‌ندازیاری سۆفت وێر و، به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته‌مانگرتن و به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكانیانه‌وه مانگرتنه‌كه‌یان درێژه‌ی كێشاوه. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا، خوێندكاره مانگرتووه‌كانی به‌شی كۆمپیوته‌ری كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانی، رووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماردان و ده‌ستگیركردن بوونه‌وه و، به‌م هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 10ملیۆن دینار زیانیان لێكه‌وتووه و تا ئێستاش نازانن قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه یان نا. |
|
|
|
|
|
|
|