| |
|
هه‌ڵبژارده |
رێکخراوه خوێندکاریه‌کان: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و پێشێلكاریانه‌دا بووه ده‌بێت دادگایی بكرێن‌و لێ پێچینه‌وه‌ی ته‌واویان له‌گه‌ڵدا بكرێت
|
داهێنان. سلێمانی
 به‌یاننامه‌ی رێكخراوه قوتابی‌و خوێندكاریه‌كان سه‌باره‌ت به هێرشكردنه‌سه‌ر قوتابیان‌وخوێندكارانی مانگرتووی به‌شی كۆمپیوته‌ری كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانی
به‌ڕێزان: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست
پاش ئه‌وه‌ی خوێندكارانی كۆلێژی كۆمپیوته‌ری زانكۆی سلێمانی بۆ گه‌یاندنی داواكاریه‌كی تایبه‌ت به چاره‌نوسی كۆلێژه‌كه‌یان هه‌ستان به گرتنه به‌ری رێوشوێنی مه‌ده‌نی‌و شێوازی ئاشتیانه‌ی داواكانیان و هه‌ڵدانی خێوه‌تگه‌یه‌ك له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و ته‌نیشت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌لاَم ئه‌وه‌بوو له شه‌وی 9-10/7/2008 هێزێكی گێره‌شێوێن به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت‌و به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و دور له هه‌موو هه‌ست‌و سۆزێكی كوردانه كه‌وتنه ئازاردانی گیانی خوێندكاران‌و لێدانیان به كه‌ته‌رو گرتنی 14 خوێندكاریان‌و بێسه‌رو شوێنكردنی 2 خوێندكار تا ئێستا‌و روخاندنی خێوه‌تگه‌كه به‌سه‌ریانداو شكاندنی كه‌ل‌وپه‌له‌كانیان‌و سوكایه‌تی كردنێكی زۆر پێیان . ئێمه وه‌ك رێكخراوه قوتابی‌و خوێندكاریه‌كان دوای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته نایاسایی‌و نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ین ده‌نگی ناڕه‌زاییمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ده‌خوازین كه له‌وه به ئاگابێنه‌وه كه قوتابیان‌و خوێندكارانی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاشتیخوازترین توێژن و جوانترین ئه‌ركی هاولاَتیانه‌ی خۆیان ئه‌دا ده‌كه‌ن‌و باشترین نمونه‌ی دڵسۆزین بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌چی به‌رده‌وام گیان‌و چاره‌نوسیان له ژێر مه‌ترسیدایه‌و هێزه‌كانی ئاسایش هه‌ندێ جار ناتوانن له سوكایه‌تیكردن‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌م توێژه به‌رگری بكه‌ن، بۆیه داواكارین لێره به‌دواوه سنورێك بۆ ده‌ستدرێژی‌و یاساشكێنیه‌كان دابنرێت‌و رێز له هه‌وڵه ته‌ندروست‌و داواكاریه‌كانیان بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت شكۆ‌و متمانه‌و رێزی خۆی له ده‌ست نه‌دات‌و قوتابیان‌و خوێندكارانیش ناچار نه‌بن په‌نا ببه‌نه به‌ر شێوازی توند‌و تیژ بۆ گه‌یاندنی داواكانیان‌و و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كانیان . بۆیه ئێمه وه‌ك ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه ناومان له خواره‌وه هاتووه داواكارین ئه‌م خالاَنه جێبه‌جێ بكرێن : 1. خوێنكاره گیراوه‌كان ئازاد بكرێن . 2. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و پێشێلكاریانه‌دا بووه دادگایی بكرێن‌و لێ پێچینه‌وه‌ی ته‌واویان له‌گه‌ڵدا بكرێت . 3. ئه‌ركی پاراستنی گیان‌و كه‌سێتی ئه‌و خوێندكارانه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بگیرێته ئه‌ستۆو رێگه به هیچ كه‌س‌و ده‌زگایه‌ك نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ریان. 4. له كورترین ماوه‌دا كێشه‌ی قوتابیان‌و خوێندكارانی ئه‌و كۆلێژه چاره‌سه‌ر بكرێت . 5- لێپرسینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرسگه‌ی زانكۆی سلێمانی به‌هۆی ڕێگه‌دان به تاوانباران بۆ په‌لكێشكردنی خوێندكاران له‌ناو حه‌رمی زانكۆی سلێمانیدا بكرێت.
له كۆتاییدا هیواخوازین به‌رپرسان دڵسۆزانه‌تر به‌ته‌نگ داخوازیه‌كانی توێژی قوتابیان و خوێندكارانه‌وه بێن و ئه‌زموونێكی جوانتر له ئازادی و خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش بكه‌ن.
رێكخراوه‌كان : 1. بزافی خوێندكار و لاوانی دیموكراسیخواز. 2. بزوتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كوردستان . 3. رابوونی خوێندكار‌و لاوانی كوردستان . 4. رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان . 5. رێكخراوی قوتابیانی كوردستان . 6. یه‌كێتی خوێندكارانی پارێزگارانی كوردستان 7. یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان . 8. یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان .
سلێمانی 10/7/2008 |
|
|
|
|
|
|
|