چوارشه‌ممه 30 گه‌لاوێژ 2708  
   
 
 
 
 
هه‌ڵبژارده‌ هێزه‌کانی ناوخۆ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر مانگرتووانی کۆمپیوته‌ر و ئاسایش لێدوان بۆ‌ راگه‌یاندن نادات
داهێنان. سلێمانی

رووخاندنی خێوه‌تی مانگرتووانی کۆمپیوته‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ناوخۆوه‌.  فۆتۆگراف:داهێنان‌
پاش په‌لاماردان و رووخاندنی‌ خێوه‌ته‌كانیان و برینداركردنی‌ زیاتر له‌ 10 قوتابی مانگرتووی‌ ‌كۆمپیوته‌ر و ده‌ستگیركردنی‌ ده‌یانی‌‌ تر له‌ شه‌وی‌ رابردوودا، له‌ناو زانكۆ ئاسایش دوو قوتابی‌ تر ده‌ستگیر ده‌كات.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مشه‌و چادری‌ خوێندكاره‌ مانگرتووه‌كانیان ڕووخاندو نزیكه‌ی‌ 30 خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردو نزیكه‌ی‌ 10خوێندكاریشیان ده‌ستگیركردو ئه‌م به‌یانییه‌ ئازادیانكردن، هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ به‌به‌رچاوی‌ خوێندكارانه‌وه‌، له‌ ناو زانكۆی‌ سلێمانی دوو خوێندكاری‌ تریان ده‌ستگیركرد.
به‌یانی‌ ئه‌مرۆ به‌به‌رچاوی‌ خوێندكاره‌كانه‌وه‌ سه‌یاره‌یه‌كی‌ جام تاریكی‌‌ ئاسایش ده‌چێته‌ زانكۆوه‌ له‌پرسگه‌ ڕێگه‌ی‌ لێناگیرێت دوو خوێندكار به‌ناوه‌كانی‌ "ڕه‌وه‌ز و به‌رزان " كه‌ له‌نوێنه‌رانی‌ مانگرتوه‌كانی‌ به‌شی‌ كۆمپیوته‌رن و تازه‌ ئازادكرابوون، دووباره‌ ده‌ستگیرده‌كرێنه‌وه‌.
خوێندكارێكی‌ به‌ش ماتماتێك له‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستگیر نه‌كرێت نه‌یویست ناوی‌ بلاَوبكرێته‌وه‌ به‌ داهێنانی‌ راگه‌یاند: "له‌ زانكۆ ئاسایش داوای‌ باجی‌ لێكردووم وایزانیوه‌ خوێنكاری‌ كۆمپیوته‌رم دواتریش وتیشی‌ زانكۆ چه‌ندین ئاسایشی‌ به‌جلی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ تیایه‌"
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داهینان ویستی‌ په‌یوه‌ندی‌ بكات به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. عه‌لی‌ سه‌عید سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ و عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ نابن لێدوان له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن بده‌ن‌.
چاپکـــردن | بینێره‌ بۆ هاوڕێیه‌كت

 

ژماره‌ی نوێ‌ی داهێنان

 

 

 

په‌كین، 10هه‌زار وه‌رزشكاری‌ 200 وڵات كۆده‌كاته‌وه‌

چه‌مكی‌ ئه‌خلاق و راگه‌یاندن، به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ ده‌رچوونی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنانی‌ ئازیزه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ندی‌ وه‌رگرتنی‌ قوتابیان: بڕیارنییه‌ هه‌ر قوتابییه‌ك 60% كه‌متری‌ هه‌بێت له‌ زانكۆ وه‌رنه‌گیرێت

ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان، به‌ هاوكاری‌ ئێن دی‌ ئای‌ ئه‌مریكی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ شه‌ش مانگی‌ له‌كه‌لار و ڕانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

سومه‌ییه‌ پاتو؛ رووبارێك له‌ عیرفان

هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی، پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی له‌ وڵاتی سوید: هۆکاری به‌رده‌وامی توندوتیژی له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی توندوتیژی له‌ خێزان و کۆمه‌ڵدا

له‌ راپرسییه‌كی‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان: 48% گه‌نجان و قوتابیانی‌ رانیه ‌پێیانوایه‌ حكومه‌ت به‌ رێگای‌ هێمنانه‌ گوێ‌ له‌ داواكارییه‌كانیان ناگرێت

به‌یاداشتێك داوای‌ ریفۆرمی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ده‌كرێت

زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت

ژماره‌ 176ی‌ رۆژنامه‌ی‌ داهێنان بلاَوكرایه‌وه‌

<< Previous 1 2 3 4 5 6 Next >>

 

 

خوێندكاره‌ پیشه‌ییه‌كان: كۆلێژی‌ پۆلیسیش ده‌رچووی‌ ئاماده‌ییه‌كان وه‌رناگرێت

كه‌سێك دوچاری‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ نابێت كه‌مردبێت

نامه‌یه‌كی‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ دوای‌ مردنی‌

وه‌زاره‌تی‌ خوێندی‌ بالاَی‌ عێراقی‌ لابردنی‌ مه‌رجی‌ ته‌مه‌نی‌ بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندی‌ بالاَ ڕاگه‌یاند

به‌رازیل په‌كینی‌ جێهێشت‌و ئه‌رجه‌نتین‌و نێجیریاش له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ مه‌دالیایی ئاڵتونی‌ تۆپی‌ پێ نزیك بونه‌وه‌

روسیا 30كورسی‌ به‌كالیۆرۆس بۆ خوێندكارانی‌ كوردستان دابینده‌كات

قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

دوای‌ چوارده‌ساڵ له‌ ده‌رچوونی‌ داهێنان

سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ چالاكی‌ لاوان خولێكی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ ده‌كاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ كورد له‌ زانكۆیه‌كی‌ هیندی‌ وه‌رده‌گیرێن.

کانی گرافیکس، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ فێربوونی فۆتۆشۆپ

 
 
  هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ Dahenan.net / ٢٠٠٧ www.dahenan.net