|
"هه‌ر قوتابییه‌ك نه‌چێت بۆ كۆڕی به‌رپرسی لقی 10ی پارتی، نمره‌ی رۆژانه‌ی پێ‌نادرێت"
داهێنان، هێمن گرتكی_سۆران فۆتۆگراف: داهێنان
پارتی له قه‌زای سۆران ده‌وامی ئاسایی په‌یمانگای ته‌كنیكی سۆران راده‌گرێت و قوتابیه‌كانی ده‌بات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی حیزبیی، مامۆستاكانیش به قوتابیه‌كانیان وتووه ئه‌وه‌ی نه‌چێت بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نمره‌ی رۆژانه‌ی پێ‌نادرێت، داواش له قوتابیه‌كان كراوه راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونوه‌یه ئاماده‌بكه‌ن. به‌رپرسی لقی دونزی پارتی هێرشیكردۆته سه‌ر ئیسلامییه‌كان‌و به قوتابیه‌كانیشی وتووه ئه‌گه‌ر دانه‌مه‌زران كرێكاری بكان با ولاَت پێشیكه‌وێت.
|